وێنە و زانیاری.. ئیسرائیل بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانی خاپووركرد

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانیان خاپووركرد.

گوندەكە ناوی “عەراقیب”ـە، بەشێك لە دانیشتووان خێمەیان هەڵداوە و بەشێكیشیان بە دار و چادر و نایلۆن خانوویان دروستكردووە، تەنها لە ماوەی ئەم دوو مانگەی ئەمساڵدا دوو جار خاپووركراوە و ماڵەكانی دانیشتووانی گوندەكە ڕووخێندراون.

گوندی “عەراقیب” دەكەوێتە ناوچەی “نەقب” و بەشێكە لەو زەوییانەی بە 48 ناسراون، ساڵی 1948 لەكاتی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل-دا ناوچەكە كەوتووەتە سنووری ئەو وڵاتەوە و فەڵەستینییەكان بە خاكی خۆیانی دەزانن.

لە هەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا ئیسرائیل 1250 دۆنم زەویی داوەتەوە بە فەڵەستینییەكان، بەڵام ساڵی 2000 زنجیرەی خاپووركردنی گوندەكە دەستیپێكردووە و میدیای عەرەبی دەڵێت، “لەو كاتەوە تا ئێستا 198 جار خاپووركراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عومان: واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن

وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، واشنتن و تاران ئەنجامی دانوستانەکانی مەسقەت هەڵدەسەنگێنن. بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، رایگەیاند، لە…
زیاتر ببینە

چیرۆكی ئەو كچە منداڵەی لەژێر خانووی رووخاوی بومەلەرزەدا لەدایكبوو

پاش تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر بومەلەرزەكەدا (عەفرا) كە چیرۆكی لەدایكبوونی لەژێر داروپەردووی رووخاودا سەرنجی جیهانی راكێشا بەمجۆرەی لێهاتووە.…
Total
0
Share