شارەوانیی سلێمانی بۆ باشكردنی دۆخی شێڵتەری ئاژەڵان ڕاوێژ بە ڕێكخراوەكان دەكات

شێڵتەری ئاژەڵانی بێلانە

بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی شێڵتەری ئاژەڵان و باشتر ڕێكخستنی، شارەوانیی سلێمانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ڕێكخراوەكانی دۆستی ئاژەڵان دەكات.

لە بانگەوازێكدا سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانیی سلێمانی بانگھێشتی سە‌رجە‌م ڕێكخراوە‌كانی ئاژە‌ڵدۆستی سنووری سلێمانی دە‌كات كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە لە سەرۆكایەتیی شارەوانی ئامادە‌بن بە‌مە‌بە‌ستی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی بابەتگەلێک پەیوەست بە شێڵتەرەکە.

شارەوانی هۆكاری كۆبوونەوەكەی بۆ “خستنەڕووی ڕا و سەرنج و پێشنیاری پێویست لەپێناو باشتر ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی شێڵتە‌ری ئاژە‌ڵانی بێلانە” گەڕاندووەتەوە.

چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو ژمارەیەك سەگ لە شێڵتەری ئاژەڵانی بێلانە لەناوچوون، ئەمەش بەماوەیەكی كەم پاش بونیادنانی بەمەبەستی كۆكردنەوە و پارێزگاری لە ئاژەڵانی بێلانە.

دوابەدوای ڕووداوەكە لەیلا عومەر عەلی، سەرۆكی نوێی شارەوانیی سلێمانی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، زۆر دڵگرانن بە ڕوودانی ئەو کارەساتە و بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی کاری کۆکردنەوە و وەرگرتنی ئاژەڵانی بێلانە لە ئێستادا.

ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە کار لەسەر دانانی پلان و بەرنامەیەکی ووردتر دەکەن بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنێکی باشتری شێڵتەرەکە لە داھاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: ئەگەر بە ئی-پسوڵە پارەی کارەباتدا پێویستناکات پارە بە کارمەندەکانمان بدەیت

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە وەرگرتنی پارە لە ڕێگەی ئی-پسوڵەوە بڵاوکردەوە. وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: کەرکوک شایستەی خزمەتە، نەک لەبەر دار و پەردووی بارەگایەک بکرێتە زەمینەی ئاژاوە

فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، کەرکوک شایستەی خزمەتکردن و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانە نەک لەبەر دار و پەردووی بینای بارەگایەک شارەکە…
Total
0
Share