شەوی ڕابردوو تەرمی هاوڵاتییەکی ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دۆزرایەوە، کە بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە شەهیدبووە.
ئەو هاوڵاتییە ناوی حسێن حەیدەر بووە و لە بەیانیی دوێنێ سێشەممەوە دیارنەبووە، دوای ئەوەی کەسوکارەکەی بەدوایدا گەڕاون، لە دەوروبەری کاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردوودا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
تەرمی ئەو هاوڵاتییە لە ناوچەى نێروە و ڕێکان دۆزراوەتەوە و بەهۆی بۆردوومانەکانی دوێنێی تورکیاوە لەو ناوچەیە شەهیدبووە.