بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئەمریکا: دەمانەوێت لەپێناو ئامانجە باڵاکاندا گفتوگۆبكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی و ماسیو تولەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیکرد لە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.

لە دیدارێکدا ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، گۆڕانکارییەکان و ھەوڵی لایەنەکان لەو ڕووەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەختکرایەوە لە پەنابردن بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی دەستوورییانەی کێشەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆی پێشھات و پرسەکان تێڕوانین و ستراتیژی کوردستانی و نیشتمانیی یەکێتی خستەڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ھەموو ھەوڵێکیان داوە بۆ یەکخستنی بۆچوونە جیاوازەکان لەپێناو سەقامگیری و سازانی نیشتمانی و گەیشتن بە تەوافق لەپێناو ئاشتەوایی سیاسی و وتی، “دەمانەوێت ئەو یەكڕیزییە نیشتمانییەی ھەیە بیپارێزین و ھەموومان لەپێناو ئامانجە باڵاکاندا لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببینەوە”.

ھەر لە دیدارەکەدا چەندین پرسی تری جێی بایەخی ھەردوولا بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.

بابەتی پێشتر

هیومان ڕایتس وۆچ داوای چاكسازی لە پڕۆژەیاسای توندوتیژیی دژ بە ژنان لە ئێران دەكات

بابەتی دواتر

پارتی كاندیدێكی دیكەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەشكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share