سبەینێ پرۆسەی دادگاییکردنی ژنە چالاکوانێکی بادینان لە هەولێر بهڕێوه دهچێت كه ماوهى 16 مانگە دهستگیركراوه و له زیندانه.
پهیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا له ههولێر گواستیهوه، سبهینێ دووشهممه بێریڤان ئەیوب حەسەن، ژنه چالاکوانی دھۆک کە لە 13ی تشرینی یەکەمی 2020-ەوە، دهستگیركراوه، بڕیارە دواى 16 مانگ له دادگاى ههولێر دادگایی بكرێت.
وتیشی، ئهو ژنه چالاكوانه كه خاوهنى پێنج منداڵه بە پێی ماددەی1 لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراوە و تائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.