سلێمانی.. ئاگر لەماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە، دوو منداڵ، کە خوشک و برا بوون سوتان و گیانیان لەدەستدا.

سامان نادر بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی سلێمانی بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، ڕووداوەکە لە گەڕەکی ڕاپەڕین بووە و ئەو دوو منداڵەی سوتاون کچ و کوڕێک بوون تەمەنیان دوو ساڵ و پێنج ساڵ بووە.

بەپێی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی: سزادانەكەی شێروان شێروانی نادادپەروەرانەیە

رێكخراوێكی ئەمریكی كە لە دادگاییكردنەكەی شێروان شێروانی ئامادەبوو رایدەگەیەنێت، سزادانەكەی یەكجار نادادپەروەرانە بوو و دەشڵێت، كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە،…
Total
0
Share