بەڵگەیەکی نووسراوی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ئاماژە بە بەهەدەردانی بڕی سێ ملیار و 771 ملیۆن دیناری عێراقی دەکات لەلایەن هۆشیار زێبارییەوە، لەگەڵ بوونی سکاڵا لەسەری تائێستا ئامادەی دادگا نەبووە.
لە نوسراوەکەدا کە واژووی دادوەری یەکەم زیا جەعفەری لەسەرە و ئاراستەی دادگای فیدراڵی کراوە هاتووە، دادگای تێهەڵچوونەوە بەتۆمەتی بەهەدەردانی 3 ملیار و 771 ملیۆن دینار وەک کرێی پاسەوان لە وەزارەتی دەرەوە، داوا لە هۆشیار زێباری دەکات ئامادەی دادگا بێت.
بەپێی ئەو بەڵگەیە ئەو بڕە پارەیە بەبێ ئەوەی لایەنی کارگێڕی ڕەزامەند بووبن لەسەر خەرجکردنی، لەلایەن ناوبراوەوە خەرجکراوە.
دەقی نوسراوەکە: