دوای پێنج ڕۆژ لە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی بەندیخانەی غوێران لە حەسەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” ڕایگەیاند بەو بەڵگانەی جێماوە دەرکەوت کە ئەوە پلانی چەند مانگەی داعش بووە.
لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی بەندیخانەکە دەرکەوت چەکداران لە دەبەی ئاودا خۆراک و پێداویستی سەرەتایی پزیشکییان هەڵگرتووە بۆئەوەی چەند ڕۆژێک بتوانن بەرگری بکەن.
هەر لەناو ئەو بەڵگانەدا لە بەندیخانەکە جێماوە “قەمە”ی گەورە و چەکی سارد بەجێماوە کە نیشانی دەدات ڕووداوەکە پلانی بۆ دانراوە.