دابەشكردنی مووچە بە سستی بەردەوامە، بڕیارە سبەی مووچەی تەنها فەرمانگەیەك دابەشبكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەی پێنجشەممە 3ی شوبات مووچەی مانگی كانونی دووەمی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دابەشدەكرێت.
ئەمڕۆ و دوێنێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشكرا، ڕۆژی سێشەممە قوتابخانەكانی (ناو شار) و ئەمڕۆش قوتابخانەكانی دەرەوەی شارەكان مووچەیان وەرگرت.