میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە تارق حەرب یاساناسی دیاری عێراقی جەڵتەی دڵ لێیداوە و كۆچی دوایی كردووە.
زیاد تارق، کوڕی تارق حەرب لە هەژماری تایبەتی ئەو یاساناسە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، “بەیانیی ئەمڕۆ باوکم لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی کازمیەی بەغداد کۆچی دوایی کرد”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی ناوبراو هەر لە کازمیە بە خاکدەسپێردرێت.
تارق حەرب لە ساڵی 1945 لە شاری بەغدا لە دایکبووە، نووسەر و یاساناسێکی دیاری عێراقی بووە و بەردەوام لەبارەی پرسە دەستووری و یاساییەكانی عێراق قسەی هەبووە.