لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە دەربەندیخان سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا 

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان وتی، ڕووداوەکە لەنزیک گوندی قاشتی بووە و بەهۆیەوە دایک و باوکێک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت، لە ڕووداوەکەدا سێ منداڵی هەمان خێزان برینداربوون، تائێستاش هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share