ئێستا لە ڕێگەی ژمارەیەك كرێكاری شارەزاوە چەند بەشێكی قەڵای شێروانە بە مەبەستی پەرەپێدان و پاراستنی تایبەتمەندییە مێژوویی و شوێنەوارییەكانی، لەژێر كاری نۆژەنكردنەوە دان.
بە وتەى بەشێک لە مێژوونوسان و شوێنەوارناسان، قەڵاى شێروانە لە ساڵی 1866 – 1874ز، لەلایەن حەمە پاشاى جاف، لەسەر گردى شوێنەواری شێروانە لە شارۆچکەى کەلار دروستکراوە، ئەم گردە دروستبوونى دەگەڕێتەوە بۆسەردەمى کاشییەکان و ساسانییەکان، دروستکردنەکەشى هەشت ساڵى خایاندووە.