قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، هەوڵەکانی تاپۆکردنی زەوییە زێدەڕۆییەکانی سلێمانی چەند قۆناغێکی بڕیوە و یاساكه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیانه ، لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌میش له جێبه‌جێكردنی ئاشكرا ده‌كرێت.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌ری ناحییه‌كان و لێپرسراو و نوێنه‌ری فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی تایبه‌ت به به‌خاوه‌كردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ر كراوه، كۆبووه‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی گفتۆگۆیان له‌باره‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی به‌خاوه‌كردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ر كراوه، له سنووری شاره‌وانیدا كرد كه به‌پێی یاسای هه‌مواركراوی ژماره (3)ی ساڵی (2019) ڕێكخراوه، هەروەها به‌رنامه‌ی داهاتووی لیژنه لاوه‌كییه‌كان و لیژنه‌ی باڵا ده‌ستنیشانكرا.
قائیمقامی سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووە، “ده‌بێت به هه‌موومان كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه بكه‌ین، چونكه له‌لایه‌ك خزمه‌ت به هاوڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت و داهات نزمه‌كان ده‌كات، له‌لایه‌كیتره‌وه كاره‌كانی حكومه‌ت له‌و بواره‌دا ڕێكده‌خات”.
وتوشیەتی، “ئه‌م كاره به هه‌موو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م ئاشكرا ده‌كرێت”.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و كارانه كراوە، كه لیژنه‌كان كردوویانه له وه‌رگرتنی داواكاری و ئه‌نجامدانی ڕووپێوی، به‌رنامه‌ی كاری داهاتووش بۆ لیژنه‌كان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان دیاریكراوە.
یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2021ی هه‌مواركراوی ژماره (3)ی ساڵی (2019) تایبه‌ته به بەخاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له سنووری شاره‌وانییه‌كاندا زیاده‌ڕه‌وییان كراوه‌ته‌سه‌ر.