لە پێنجوێن دوو ڕۆژ كرایە پشوو

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئاستەنگی هاتوچۆ لە سنووری قەزای پێنجوێندا دوو ڕۆژ كرایە پشوو.

زانا ڕەحمان ڕەحیم، قائیمقامی قەزایی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە سنووری قەزای پێنجوێندا ڕۆژانی یەکشەممەو دووشەممە پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم فەرمانگەکانی سنووری قەزا پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفربارین و سەرما هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە كەبووەتە هۆی ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن و پشووی فەرمانگەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جیاوازییەکان لە وێنەکانەوە ببینە
بەڵێنەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی “سەرچنار ئاشدەکەینەوە” گەیشتەجێ

ئەم وێنانە نیشاندەری جیاوازییەکانی نێوان ئێستا و رابردووی سەیرانگای سەرچنارن کە ئێستا سەیرانگاکە بووەتە شوێنی پشوو وەرگرتنی هاوڵاتییان.…
Total
0
Share