سەرما دەوامی لە دهۆك و ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران ڕاگرت

بەهۆی سەرما و دابەزینی پلەكانی گەرماوە، سبەی پێنجشەممە لە زانكۆ و پەیمانگە و ناوەندەكانی خوێندن و زۆربەی فەرمانگەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین، زاخۆ و سۆران دەوام ناكرێت و پشووی فەرمی دەبێت.

ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بەمەبەستی پاراستن و سەلامەتیی گیانی فەرمانبەران، بڕیارماندا سبەی کە دەکاتە ڕۆژی پێنچشەممە بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگا حکومییەکانی سنوورەکەمان، جگە لە تیمە خزمەتگوزارییەکان و تیمەکانی پاککردنەوە و هێزە ئەمنییەکان”.

بەهەمانشێوە زانكۆی ڕاپەڕین سبەینێی كردە پشوو و ڕایگەیاند، سەرۆكایەتیی زانكۆی ڕاپەڕین ڕۆژی پێنجشەممە (20/1/2022)ی كرد بە پشوو بۆ ئەو بەشانەی لەو ڕۆژەدا دەوامی خوێندنیان هەیە.

لە سنووری ئیدارەی سۆران-یش بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی ئاستەنگیی هاتوچۆوە، سبەی پێنجشەممە کرایە پشوو.

هاوكات دەوامی قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاگیرا و بەهۆی بەفر و سەرماوە سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمی دەبێت.

لە پارێزگای دهۆكیش تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئێواران، پیشەیی و ئیسلامی ڕاگیران و لە سەرجەم ناوەندەکانی تری خوێندن لە پارێزگای دھۆک، سبەی پشووی فەرمی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەبەرد عومەر: هەرکەسێک زیاتر لە %75 جوانکاریی کردبێت ئامێری دەنگدان رووخساری ناخوێنێتەوە

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامێرەکانی خوێندنەوەی رووخسار، تاوەکو رێژەی %75 رووخساری ئەو کەسانە دەخوێننەوە کە…
Total
0
Share