ئەو چەکانەی هێرشیان پێکرایە سەر ئیمارات ئێرانی بوون

دوای ئەوەی دوێنێ حوسییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتیی هێرشەکانی سەر ئیماراتیان گرتە ‏ئەستۆ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی یەمەن ڕایگەیاند، چەکەکانی هێرشەکە ‏هەموویان ئێرانی بوون.‏

بەپێی بەیاننامەیەک کە بەناوی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە بڵاوکراوەتەوە، “لە ‏هێرشەکەدا مووشەکی قودس 2، مووشەکی بالیستی زولفەقار و درۆنی صماد 3 ‏بەکارهاتوون”.‏

دوای هێرشەکەی سەر ئیمارات، محەمەد ئەلبخێتی، ئەندامی نووسینگەی سیاسیی ‏بزوتنەوەی ئەنساروڵای حوسییەکان ڕایگەیاند، “وەڵامی هێرش بە هێرش دەدرێتەوە و ‏ئیمارات با چاوەڕوانی هێرشبێت بۆسەر قوڵایی وڵاتەکەی”.‏

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیمارات زۆر بێتوانایە لە پاراستی خۆیدا و دەبێت بزانێت کە ‏وەڵامەکان بۆ ئەوان زۆر کوشندە دەبن.‏

ئیمارات و سعودیە سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتییەک دەکەن دژی حوسییەکان لە وڵاتی ‏یەمەن، ئەمەش وایکردووە حوسییەکان چەندین جار بە چەکی ئێرانی هێرشبکەنە سەر ‏سعودیە، بەڵام هێرش بۆسەر ئیمارات پێشهاتێکی نوێیە، بەتایبەت کە سنووری ئیماراتی ‏یەکگرتوو لەگەڵ یەمەن سەدان کیلۆمەتر دوورە.‏

بابەتی پێشتر

هەر کۆچبەرێکی کورد لە یۆنانەوە بگەڕێتەوە بڕی هەزار یۆرۆی پێدەدرێت

بابەتی دواتر

پێشبینییەكانی كەشناسی: سبەینێ دووبارە بەفردەبارێت و هەولێریش دەگرێتەوە ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا سوریا بۆردومان دەكات

فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سوریای كرد و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە. ئاژانسی هەواڵی سپۆتینگ بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا…
Total
0
Share