دژ بە پۆشینی حیجاب ژنان لە كابوڵ خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا

چەكدارانی تاڵیبان گازی فرمێسكڕێژیان دژ بە خۆپیشاندەران بەكارهێناوە

ژمارەیەك لە ژنان ڕژانە سەر شەقامەكانی كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر سەپاندنی پۆشینی جلوبەرگی باڵاپۆشی بەسەریاندا.

بەپێی میدیاكان ژنان ڕژاونەتە سەر شەقامەكان بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر داواكاریی وەزارەتی “فەرمان بە چاكە و ڕێگری لە خراپە”ی ئەفغانستان، كە تایبەتە بە پێویستیی پۆشینی جلوبەرگی باڵاپۆشی و داپۆشینی سەر لەلایەن ژنانەوە.

یەكێك لە بەشداربووان وتی، “هاتووینەتە دەرەوە لەپێناو بەرگریكردن لە مافەكانی ژنان. ئەمە خۆپیشاندانی ئاشتییانەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن تاڵیبانەوە ڕووبەڕووی سەركوتكردن بووینەوە”.

میدیاكان بڵاویانكردەوە، چەكدارانی تاڵیبان گازی فرمێسكڕێژیان دژ بە خۆپیشاندەران بەكارهێناوە.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بۆ یەكخستنی هێزەكان لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتوینەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش

مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی مەزڵوم عەبدیدا هاتووە، لەگەڵ حکومەتی سوریادا گەیشتوینەتە…
Total
0
Share