لە هەولێر شەش یانەی شەوانەی دیكە داخران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمشەو بەشی پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی عەنكاوه شەش یانەی شەوانەی دیكەیان داخستووە، کە کاری نەشیاویان تێدا دەکرا.

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چێوەی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێر بۆ ڕێکخستنی یانەکانی شەوانە، ئەمشەو بەشی پۆلیسی شارەوانی و بەشی پۆلیسی عەنكاوه سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر/ ئاسایشی عەنکاوە و لیژنەی قایمقامیەت، هەستان بە داخستنی شەش یانەی شەوانە کە کاری نەشیاویان تێدا دەکرا.

پۆلیسی هەولێر جەختی كردووەتەوە، ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند شوێنێكی دیكە داخران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ کارەکانی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەک رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ کارەکانی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە رادەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە…
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاڵوگۆڕكرا

بەئامادەبوونی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، پۆستی بەڕێوەبەرى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی ئاڵوگۆڕکرا. قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ…
Total
0
Share