موقهدهمێكى زێره‌ڤانى به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له هێزه‌كه‌ى، بێسه‌روشوێنكراوه و داواده‌كرێت لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مان و ڕێكخراوه‌كانى مافی مرۆڤ كار بۆ ئازادكردنى بكه‌ن.
ئه‌یهان سه‌عید، چاودێری مافی مرۆڤ، له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى لیژنه‌ى ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ى په‌رله‌مان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕایگشتى كردووه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه، “دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن فەرماندەی زێرەڤانییەوه، بەرەبەیانی سێشەممە (موقەدم محه‌مه‌د عەریف سلێمان گولی) چووەته بارەگای زێرەڤانی لە ھەولێر و تا ئێستا ژمارەی داخراوە و بێسەروشوێنە”.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئەوكاره پێچەوانەی ڕێکارە یاسایی و سەربازییەکانە.
هاوكات خاکڤین محەمەد، کوڕى ئه‌فسه‌ره بێسەروشوێنبووهكهى زێره‌ڤانى به چاودێره‌كه‌ى مافی مرۆڤى ڕاگەیاندووه، هۆكارى بێسه‌روشوێنبوونى باوكى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەند ڕەخنەیەکی لە ھێزی زێرەڤانی گرتووە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى مافی پێشلکراوە.
بۆیه داواکاره لیژنەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون لەگەڵ فەرماندەی زێرەڤانی بکەن، دەستەی سەربه‌خۆی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئه‌و ئه‌فسه‌ره بێنەسەرخەت.