بەڕێوەبەری هەواڵگریی دانیمارك دەستگیركرا

“زانیاریی زۆر نهێنی” دزەپێكردووە

لەلایەن دەسەڵاتدارانی دانیماركەوە بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی دەستگیركرا بەهۆی تێوەگلان لە دزەپێكردنی “زانیاریی زۆر نهێنی”.

میدیاكانی دانیمارك بڵاویانكردەوە، لارس ڤیندسن، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی سەربازی لەگەڵ چوار كارمەندی دیكەی ئێستا و پێشووی دەزگاكە بەتۆمەتی دزەپێكردنی “زانیاریی زۆر نهێنی” دەستگیركراون.

دواتریش سێ كەسیان ئازادكراون، بەڵام تائێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدان.

ڕووننەكراوەتەوە ماوەی مانەوەی بەرپرسەكەی هەواڵگری لە دەستبەسەریدا چەند دەبێت، نووسینگەی داواكاری گشتیش ڕەتیكردووەتەوە زانیاریی زیاتر لەبارەی دۆسیەكەوە بدات.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح تەنها ڕێوشوێنە یاساییەكانی ماوە<br> پەرلەمان دەرگای پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە

بابەتی دواتر

لە زانکۆی ئەنقەرە 30 تورک هێرشیانکردەسەر سێ گەنجی کورد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share