شەپۆلی باران و بەفر بۆ چەند ڕۆژێك كۆتایی دێت

شەپۆلی باران و بەفر بۆ چەند ڕۆژێك لە هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت، كۆتا بارانی ‏شەپۆلی ڕابردوو لە سلێمانی و هەڵەبجە باری.‏

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ‏ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی هەرێمی ‏کوردستان ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە سبەینێوە دەگۆڕێت بە ساماڵ.‏

كەشناسی ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووشی بڵاوكردووەتەوە، لە سلێمانی ‏بەرزترین بووە بە شەش ملیمەتر، کەمترینیش لە هەولێر باریوە کە 0.7 ملیمەتر بووە. ‏

لە هەریەکە لە هەڵەبجە 4.2 ملیمەتر و لە کەرکوکیش 3.5 ملیمەتر باران باریوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share