ئه‌میندارێتىی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌رۆكى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى دیاریكرد، كه بڕیاره ڕۆژی 9ی مانگى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
له نووسراوێكدا ئه‌میندارێتىی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به فه‌رمى سه‌رۆكى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى دیاریكردووه، به‌پێی نووسراوه‌كه، مه‌حمود مه‌شهه‌دانى كه له‌دایكبووى ساڵى 1948ــه و ته‌مه‌نى 73 ساڵه، وه‌كو به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار یه‌كه‌م دانیشتنى خولی نوێی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
لەحاڵەتێكدا ئەگەر مەشهەدانی ئامادەنەبێت دانیشتنەكە بەڕێوەببات، ئەوكات بەپێی نووسراوەكە دوو جێگره‌وه دیاریكراون، كه بریتین لە له عامر فایز و خالید ده‌راجی.
مەشهەدانی لە یەكێك لە بازنەكانی بەغداد كاندیدبوو و توانی كورسییەكی نوێنەران بباتەوە.
پێشتر سەرۆكی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران بووە لە ماوەی نێوان 2006 تا 2009.
لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا، 27ى ئه‌م مانگە دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنەكەی پەسەندكرد، ئه‌مڕۆش به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌فه‌رمى 9ى كانوونى دووه‌مى دیارییكرد بۆ به‌ڕێوەچوونی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خولى نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.