مریشكی برژاوی کەهرەمانە لە سلێمانی داخرا

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی خواردنگەی “كەهرەمانە”یان داخست، كە یەكێكە لە ‏پڕفرۆشترینەكانی سلێمانی، پابەند نەبووە بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە.‏

لەڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ‏ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ‏خواردەمەنیی کەهرەمانەی لە شەقامی سالم داخست”.‏

لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ خواردەمەنیی کەهرەمانە، دەرکەوتووە شوێنەکە بەهیچ ‏شێوەیەک پابەندی مەرجە تەندروستی و ڤێتێرنەرییەکان نابێت و ئەو خواردەمەنییانەی ‏پێشکەشی دەکات تەندروست نین.‏

بۆیە قائیمقامیەتی سلێمانی دووپاتیكردەوە، سەرەڕاری ئەوەی خواردەمەنیی کەهرەمانە ‏دادەخرێت، خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share