ئەمساڵ 23 ژن و منداڵی داعش ڕادەستی حکومەتی هەرێم کراونەتەوە

بەپێی ئامارێکی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان، لەماوەی ئەمساڵدا 324 ژن و ‏منداڵ لە کامپی هۆلەوە ڕەوانەی وڵاتانی خۆیان کراونەتەوە، لەو ژمارەیەش 23 کەسیان ‏بۆ هەرێم ڕەوانەکراونەتەوە و زۆرینەی ڕادەستکراوەکانیش ئۆزبەکین، کە 92 کەس ‏بوون.‏

ئامارەکە ئاشکرایدەکات، ئەمساڵ 23 کەس لە ژن و منداڵانی داعش ڕادەستی حکومەتی ‏هەرێم کراونەتەوە، 10 منداڵی ئێزدیش ڕادەستی کەسوکارەکانیان کراونەتەوە.‏

هەر لە ئەمساڵدا 66 ژن و 265 منداڵی چەکدارانی داعش ڕادەستی وڵاتان کراونەتەوە، لە ‏ڕێگای نوێنەری وڵاتەکانیانەوە نێردراونەتەوە شوێنی خۆیان.‏

بەپێی ئامارەكان، ئەمساڵ 62 کەسی ڕوسی بە سێ جار ڕادەستی نوێنەرانی حکومەتی ‏ڕوسیا کراون، كە زۆرینەیان منداڵ بوون، هەروەها ئەلبانیا 19 کەسی خۆی ‏وەرگرتووەتەوە و مەکدۆنیا-ش 11 کەس و سوید 20 ژن و منداڵی وەرگرتووەتەوە.‏

وڵاتانی دیكه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ ژن و منداڵانی چه‌كدارانی داعشیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، ئەڵمانیا ‏‏31 ژن و 23 منداڵ، دانیمارک 17 کەس و سێ منداڵ، بەریتانیا سێ منداڵ، نەرویج یەک ‏منداڵ، سویسرا دوو منداڵ و فەڵەستینیش دوو منداڵی وەرگرتووەتەوە.‏

بابەتی پێشتر

كۆتوبەندەكانی تاڵیبان لەسەر ژنان پاكستانی نیگەران كردووە

بابەتی دواتر

بۆ بەدیهێنانی شیعرێكی ماو زیدۆنگ چین خۆڵی مانگی هێنایەوە سەر زەوی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share