حکومەتی سوریا: ئەمریکا گەنم لە هەرێمی كوردستانەوە دەبات و لە ڕۆژئاوا ‏دابەشیدەکات

لە کاردانەوەی دابەشکردنی بنەتۆو و هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ جوتیارانی حەسەکە، ‏ئاژانسی فەرمی سوریا دەڵێت، “ئەو گەنمە بە نایاسایی لە هەرێمی کوردستانەوە ‏هێندراوەتە سوریا”.‏

ئاژانسی سانا نووسیویەتی، “دامەزراوەیەکی سەر بە سوپای ئەمریکا بنەتۆوی ‏گومانلێکراوی لە خاڵی سنووریی پێشخابوورەوە هێناوەتە سوریا و بەهاوکاریی هەسەدە ‏دابەشیکردووە، کە جوتیارانیش گومانیان لەسەر گەنمەکە هەیە”.‏

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، لەماوەی مانگێکدا ئەوە جاری دووەمە بنەتۆی گەنم لە ‏هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت و بەسەر جوتیاراندا ‏دابەشدەکرێت.‏

تا ئێستا حکومەتی سوریا، ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان وەكو ئیدارەیەكی ‏سەربەخۆ ناناسێنێت، لەكاتێكدا یەکەم داواکاریی کوردی ڕۆژئاوا لە حکومەتەکەی بەشار ‏ئەسەد داننانە بە ئیدارەكەدا.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێبوردنی نێودەوڵەتی: كۆچبەرانی سوری ڕوبەڕووی ئەشكەنجە و دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، ئەو كۆچبەرانەی بۆ سوریا دەگەڕێنەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕوبەڕووی دەستگیركردن، ئەشكەنجە و تەنانەت دەستدرێژیی…
Total
0
Share