نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ساڵی داهاتوودا كەمیی خۆراک لە سودان دەگاتە بەرزترین ئاست

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ئاستی كەمیی پێداویستییە خۆراکی و مرۆییەکان لە سودان دەدات کە ملیۆنان کەس دەگرنەوە و ڕایگەیاندووە، لە ساڵی داهاتوودا كەمیی ئەو پێداویستییانە دەگاتە بەرزترین ئاست.

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی (OCHA) ڕایگەیاند، بەرنامەی خۆراکی جیهانیی (WFP) بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی لە یەکێتیی ئەوروپا وەرگرتووە بۆ دابینکردنی خۆراک لە سودان.

لە ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆییدا ئەوە خراوەتەڕوو ئەو پشتیوانییە داراییە لە کاتێکی گرنگدایە، پێشبینیدەکرێت کە كەمیی پێداویستییە خۆراکی و مرۆییەکان لە سودان لە ساڵی 2022دا بگاتە بەرزترین ئاست.

هاوکات نووسینگەی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بۆ بەردەوامیدان بە گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بۆ سودان، لە چەند مانگی داهاتوودا بڕی 358 ملیۆن دۆلار کورتهێنانیان دەبێت.

ماریان وارد بەڕێوەبەری نووسینگەی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان دەڵێت، “ئەو پشتیوانییەی کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە پێشکەشکراوە هەنگاوێکی گرنگە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی پێویستی بەو پشتیوانییە هەیە بۆ خێراگەیاندنی خۆراک بە ملیۆنان کەس لە ساڵی داهاتوودا لەو وڵاتە”.

لە شەشی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە 143 ملیۆن کەس لە سودان لە ساڵی 2022دا پێویستییان بە هاوكاریی مرۆیی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەك لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا بڵاودەكاتەوە

پنتاگۆن روونكردنەوەیەكی لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنەكەی توركیا لە سوریا بڵاوكردەوە دەڵێت، “درۆنەكە لە هێزەكانمان نزیكبووەوە بۆیە بڕیاری خستنەخوارەوەی دراوە”.…
زیاتر ببینە

سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا: دەبێت توركیا گرژییەكانی دەریای ناوەڕاست ڕابگرێت

جۆزیپی كۆنتی، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “لۆمۆند” كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاند، “وڵاتەكەی…
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرێکی خێرا نییە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرێکی خێرا نییە، چونکە کاتی…
Total
0
Share