وه‌زاره‌تى دارایی له 25ی مانگه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
سەرچاوەیەكی باڵا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ”بڕیاردراوه له 25ی مانگه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى كانوونی یەكەم بكرێت و لە ئێستاشدا حكومەتی هەرێم بڕێك نه‌ختینه‌ى دارایی (سیولە)ی لەبەردەستە و وەك مانگەكانی دیكە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات بەبێ لێبڕین”.
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له 25ی مانگ تا پێش سه‌رى ساڵ، وەزارەته‌كانی تەندروستی، ناوخۆ و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن، وەزارەتەكانی دیكەش دەكەوێتە دوای سەری ساڵ.