کەسێک لە ڕانیە ویستوویەتی دەیان دەبەی ترشیاتی بەسەرچوو ساغبکاتەوە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە، لە کۆگایەکی ترشیاتدا دەستیان بەسەر 120 دەبەی ‏گەورە ترشیات و بیبەری خراپبوودا گرت، کە خاوەنەكەی ویستوویەتی بە بەراواری نوێ ‏ساغیان بکاتەوە.‏

ئەندامێکی لیژنەکەی قائیمقامیەتی ڕانیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو ترشیات ‏و ماددە خۆراکییانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، ماوەی دوو مانگ زیاترە بەسەرچوون، ‏خاوەنەی ویستوویەتی بە بەرواری نوێ بیخاتەوە بازاڕەوە”.‏

ویستراوە ئەو ترشیات و بەرهەمانەی دیكە، بخرێنە شووشەوە و لە بازاڕەكاندا ‏ساغبكرێنەوە، بەڵام هەوڵەكە شكستیپێهێنراوە.‏

بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەکە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر، کە ‏ڕەنگە پێبژاردن و ڕاگرتن بێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار كە بە زەبری چەك ئۆتۆمبێلێكیان لە هاوڵاتییەك سەندبوو دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان بەزەبری چەك لە هاوڵاتییەك سەندبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share