پەیامنێرانی بێسنوور: لەکاتی ڕووماڵی هێرشەکەی داعش هەڕەشەی ئازاردان و گرتن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی ئێستا کراوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ڕێگریکردن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی “ئێستا” دەکاتی لەکاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا لە سنووری قەرەچوغ.

لەڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لەبەرامبەر هەڕەشە و ڕێگری لە تیمی ڕۆژنامەوانیی تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزێکی زێرەڤانی لە کاتی ڕووماڵی هێرشەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان و بناری چیای قەرەچووغ رێگریان لە تیمێکی رۆژنامەوانیی لە تۆڕي میدیایی ESTA کرد و هەڕەشەی ئازاردان و گرتنیان لە تیمەکە کرد.

تیمی ڕۆژنامەوانیی تۆڕی میدیایی ئێستا کە ڕووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە پێکهاتبوون لە دیار حسێنی پەیامنێر و هەنگاوغەفور کامێرمان.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، ” ئێمە لە ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ئیدانەی ئەم جۆرە مامەڵانەی هێزە ئەمنییەکان دەکەین”.

دەڵێت، ” پێمانوایە ئەم ڕەفتارەی هێزەکانی زێرەڤانی، پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانی بواری ڕۆژنامەگەرییە لە هەرێمی کوردستان و داواش لەو هێزانە دەکەین خۆیان بە دووربگرن لەو جۆرە ڕێگریانە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: ئەرکی حکومەتە بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابینبکات

بابەتی دواتر

داعش هێرشێکی دیکەی ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازیی بڕیاردەدەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنەكەیان ئەگەر لە سەتاسەری هەرێمی كوردستان نەگەنە بڕیاری هاوبەش ناچاردەبن بە…
Total
0
Share