وەزارەتی گواستنەوە ڕێژەی پابەندبوونی پارێزگاکانی بە لێدانی لەزگەی تاکسی ڕاگەیاند

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، دوای چەند جارێک ‏نوێكردنەوەی وادەی وەرگرتنی لەزگەی تاکسی، ڕێژەی پابەندبوون لە هەر پارێزگایەك لە ‏باشترین حاڵەتدا نزیكەی 50%.‏

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی گواستنەوە، ڕێژەی پابەندبوونی شۆفێرانی تاکسی بۆ لێدانی ‏لەزگە و لۆگۆ لە ھەولێر 52% بووە و لە دھۆک 50% بووە و لە سلێمانی 20%ــە.‏

لەبارەی ماوەی پێدانی لەزگەکانەوە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاندووە، ‏‏”شۆفێرانی تاکسی ئاگاداردەکەینەوە، ماوەی لێدانی لەزگەی تاکسی درێژناکرێتەوە، بەڵام ‏مۆڵەتی مانگێکیان پێ دەدات، لە 1/12/2021 تا 1/1/2022، سەردانی ‏بەڕێوەبەرایەتییەکانی گواستنەوەی سەر بە وەزارەت بکەن و فۆڕمی وەرگرتنی لەزگە ‏پڕبکەنەوە”.‏

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم پڕۆژەیەکی بۆ ڕێکخستنەوەی کاری ‏تاکسییەکان لە هەرێم ڕاگەیاند، بەڵام شۆفێرانی تاکسی لەسەر ئاستی پارێزگاکان وەک ‏پێویست نەچوون بەدەم ڕێکارەکانەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و برینداربوونی بە سەختی کەسێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە هێرشیکردبووە سەر کەسێک و بە سەختی برینداری کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی: بڕیارماندا مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینیی خۆبەخش

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڵاویکردەوە، بڕیاردرا مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش، ئەوانەی کە هیچ داهاتێکی دیکەیان…
Total
0
Share