درۆنەکانی هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی لە عێراق دروستکراون

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق داتا و ‏زانیارییەکانی خۆی لەبارەی هێرشەکەوە خستەڕوو، لیژنەکە ئەوەی بۆ یەکلایی بووەتەوە، ‏ئەو درۆنانەی لە هێرشەکەدا بەکارهاتوون، لە خاکی عێراقدا دروستکراون.‏

لیژنەی لێکۆڵینەوەكە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لەبارەی هێرشەکەوە، چۆنیەتیی ‏هێرشەکە و کەرەستەی بەکارهاتووی هێرشەکەی خستەڕوو، بەڵام بکەری هێرشەکەی ‏سەرماڵی کازمی ئاشکرا نەکرد.‏

لێکۆڵینەوەكە ئاشکرایکردووە، “لە هێرشەکەدا دوو درۆن بەکارهاتوون، لەگەڵ ئەوەشدا ‏دوو بۆمب ئاراستەی ماڵی کازمی كراون، بەڵام دانەیەکیان نەتەقیوەتەوە”.‏

ئەگەرچی لیژنەکە ناوی هیچ کەس و گروپێکی نەهێنا کە لەپشتی کردەوەکەوە بن، بەڵام ‏داوای لە لایەنە سیاسی و سەربازییەکان کرد هاوکارییان بکەن بۆ زیاتر پێشخستنی کاری ‏لیژنەکە.‏

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ‏ڕایگەیاند، “بۆ لیژنەكە یەكلابووەوە كە هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆك وەزیران بە دوو ‏فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بووە و  هێرشەكە بە هەڵدانی دوو بۆمب بووە، یەكێكیان بۆسەر ‏سەربانی ماڵی كازمی و دووەمیان لە حەوشەی ماڵەكەیدا كەوتووە”.‏

بابەتی پێشتر

مێسی حه‌وته‌م باڵۆندۆری به‌ده‌ستهێنا

بابەتی دواتر

سەرۆکی کۆمپانیای فایزەر دڵنیایە حەبی چارەسەری کۆرۆنا بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کاریگەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share