کەسێک لەکاتی هێرشکردنە سەر فەرمانگەیەکی حکومەتی هەرێم کوژرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک هێرشیکردووەتەسەر فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پاسەوانەکان کوژراوە.

پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت، “ئێواره‌ی ئەمڕۆ كاتژمێر شەشی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە”.

ئاماژەی بەوەشکراوە، “هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداو و تەرمی کوژراوەکه‌ بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستراوەتەوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و زانیاری زیاتر بڵاودەکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

 (ڤیدیۆ) ئاتالانتا له‌ ئالیانز ستادیه‌م سێ خاڵی له‌ یوڤی داماڵی

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی بوندس لیگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share