کەشناسی: سبەی لە هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی لە پارێزگای هەولێر و دهۆک ئەگەری بارانبارین بە رێژەی %40 هەیە.

کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ هەینی ڕایگەیاندووە، ” سبەى ڕۆژی هەینى ئاسمانى هەرێم لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پێشبینى دەکرێت لە کاتەکانى ئێوارەدا نمە بارانێکى کورت خایەن لە ناوچەشاخاویەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژئاوا و ناو شاری دهۆک ببارێ و لەدەوروبەری شاری هەولێر و کۆیەش کەمێک دلۆپە باران ببارێ و پلەکانى گەرما یەک پلە بەرزدەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەم ساتە سەختەدا پشتیوان و هاوخەمیی کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی گەرمیانین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، لەم ساتە سەختەدا پشتیوان و هاوخەمیی کەسوکاری قوربانیانی رووداوی هاتوچۆی رێگای…
Total
0
Share