لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و پێنجەم یاریی قۆناغی گروپەكان، ئەمشەو چەند یارییەكی گرنگ و چارەنووسساز دەكرێن.
كاتژمێر 8:45 خولەك دوو یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، ڤیاریاڵ-ی ئیسپانی میوانداریی مانچستەر یونایتد-ی ئینگلیزی دەكات.
دینامۆ كیێڤ-ی ئۆكرانیش ڕووبەڕووی بایرن میونشن-ی ئەڵمانی دەبێتەوە.
مانچستەر یونایتد و ڤیاریاڵ هەردووكیان 7 خاڵیان هەیە و شەڕی وەرگرتنی پێشەنگی ڕیزبەندی دەكەن.
یارییەكە لە ئیسپانیایە و ڤیاریاڵ بەقۆناغێكی زێڕیندا تێدەپەڕێت، بەڵام بۆ ئەم یارییە سێ یاریزانی تووشی پێكان بوون، لەكاتێكدا یونایتد سۆلشایەر-ی ڕاهێنەری دوورخستووەتەوە و ئەنجامەكانی وەك پێویست نین.
هەر ئەمشەو بەرشلۆنە و بەنفیكا یاریی لوتكە ئەنجام دەدەن، بەرشلۆنە دەیەوێت تۆڵەی شكستی یاریی ڕابردوو بكاتەوە و كورسییەكی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ بگرێت.
بەرشلۆنە 6 خاڵی هەیە و دووەمە، بەنفیكاش بە 4 خاڵ لەپلەی سێیەمدا دەبینرێت.
لە یارییەكی دیكەی بەهێز و چارەنووسسازدا، یاریگای ستامفۆرد بریدج شانۆی ڕووبەڕووبونەوەی هەردوو یانەی چێڵسی-ی ئینگلیزی و یوڤانتۆس-ی ئیتاڵی دەبێت.
یوڤی سەركەوتنی بۆ قۆناغی شانزە مسۆگەركردووە، بەڵام هێشتا لەگەڵ چێڵسیدا ڕكابەریی گرتنی یەكەمی كۆمەڵەكەیان دەكەن، خانمە پیرەكە 12 خاڵ و چێڵسیش 9 خاڵی هەیە.
یارییەكانی ئەمڕۆ
دینامۆ كیێڤ – بایرن میونشن 8:45
ڤیاریاڵ – مانچستەر یونایتد 8:45
بەرشلۆنە – بەنفیكا 11:00
یۆنگ بۆیز – ئەتڵەنتا 11:00
مالمۆ – زینیت 11:00
چێڵسی – یوڤانتۆس 11:00
ئیشبیلیە – وۆڵفسبۆرگ 11:00
لیل – سالزبۆرگ 11:00