فوئاد حسێن داوادەكات دۆسیەی كۆچبەران “بە سیاسی” نەكرێت

هەوڵەكانی حكومەتیش بۆ گەڕاندنەوەیان ئاشكرادەكات

وەزیری دەرەوەی عێراق داوادەكات دۆسیەی كۆچبەرەكانی سەر سنووری بیلاڕوسیا ‏بەسیاسی نەكرێت.‏

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بە دۆسیەی كۆچبەرە عێراقییە ‏گیرخواردووەكانی سنووری بیلاڕوسیا و هەوڵەكانی حكومەت بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی و ‏پشتیوانیكردنیان و گەڕاندنەوەیان لەڕێی گەشتی ئاسمانیی بێبەرامبەر بۆ بەغداد كرد.‏

جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستیی دوورخستنەوەی ئەم پرسە مرۆییە لە بەسیاسیكردنی، ‏وەك ئەوەی لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا هاتووە.‏

ئەو وتانەی فوئاد حسێن ئەمڕۆ لە مەنامە لەمیانەی دیدارێكیدا بوو لەگەڵ نیكۆس دیندیاس، ‏وەزیری دەرەوەی یۆنان لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی گفتوگۆی مەنامە/ 17 كە لە ‏مەنامەی پایتەختی بەحرەین بەڕێوەدەچێت.‏

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی لە عێراق، دواهەمینیان ‏هەڵبژاردن، چۆنیەتی مامەڵەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەگەڵ ئەو تانانەی لەلایەن لایەنە ‏سیاسییەكانەوە پێشكەشكراوە لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوونكراوەتەوە، جگە لە ‏پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بڕیاردەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق ئەمڕۆ لەبارەی سێ دۆسیەوە کۆدەبێتەوە، کە یەکێکیان تانەدانە لە پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی…
Total
0
Share