ڕاهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز، جوزێ مۆرینیۆ په‌یامێکی گاڵته‌ئامێز ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات.
له‌م باره‌یه‌وه مۆرینیۆ به میدیاکانی ڕاگه‌یاند، ” ئه‌گه‌ر پێنج خوله‌ک ده‌ستبه‌تاڵبوومایه، ده‌چووم سه‌یری سایتی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدم ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانم له‌باره‌ی گۆڵه‌که‌ی گاریس به‌یله‌وه چی ده‌نوسن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ” زۆر خۆشحاڵم بۆ به‌یل، ده‌زانێت که ئێمه گرنگی پێده‌ده‌دین و ده‌شزانین بۆ ئێمه به باشترین شێوه گونجاوه، یاریزانه‌که هه‌ست به دڵنیایی ده‌کات و هه‌ستێکی ناوازه‌ی هه‌یه”.
مۆرینیۆ له ڕێگه‌ی ئه‌م لێدوانه‌وه په‌یامێکی گاڵته‌ئامێز ئاراسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌کات، که له ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا نه‌یانتوانیوه سوود له توانا هونه‌رییه ناوازه‌که‌ی به‌یل وه‌ربگرن.
شه‌مه‌ندۆفێره‌که‌ی وێڵز له هاوینی 2020 به شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی وه‌رزێک له ڕیاڵ مه‌دریده‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ تۆتنهام، یانه‌ی شاهانه ته‌نها له پێناو فرۆشتنیدا ئاماده‌بوون نیوه‌ی موچه‌که‌ی دابینبکات.