ڕاوێژکاری ئابوریی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایده‌كات، قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بۆ نزیکەی 20 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە و بەوه‌ش حکومەت ده‌توانێت لە ساڵی 2022دا لە قەرزە کەڵەکەبووەکانى ڕزگاری بێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆک وەزیرانی عێراق به میدیاى فه‌رمى وڵاته‌كه‌ى وتووه، له ئێستادا قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە، به‌ڵام ئەو پارەیە قەرزی ناوخۆیی و ئەو قەرزە دەرەکیانە ناگرێتەوە کە بەپێی ڕێكکەوتنە نێودەوڵەتییەکان وەرگرتنهوهیان بۆ پێش ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە، چونكه ئه‌و قه‌رزانه بەشێوەیەکی ڕۆتینی دانەوەیان بەردەوامیی هەیە.
جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، چاوەڕواندەکرێت لە ساڵی 2022دا عێراق بوژانەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و لە قەرزە دەرەکییەکان ڕزگاری ببێت.
ڕاوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، پێشبینی ده‌كرێت، له ساڵی 2022 دا بۆیەکەمجار کورتهێنانی بودجە ڕوونەدەدات و داهاتی گشتی بتوانێت دەستەبەری مووچە و وەبەرهێنانیش بکات.