سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی 237ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانیدا پەیامێکي بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بە گەرمی پیرۆزبایی لە شاری مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و ڕووناکبیری دەکەم”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، “لە 237ــەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی ئازیزدا، به گهرمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و ڕووناکبیری دەکەم”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان “سڵاو و ڕێز و خۆشهویستی بۆ خهڵکی شار” دەنێرێت و دڵێت” “یادی ناودارانی به خێر”.
ئەمڕۆ 14/11 یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانییە.
سلێمانی لە ئێستادا پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستانە، هەروەها یەكێكە لە شارەكانی داهێنەری ئەدەبییاتی جیهانی.