پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەكی دابوو و هەڵاتبوو

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیكرد كە بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆڕسكیلێكی داوە و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكەی برینداركردووە و هەڵاتووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “دوای ئەوەی ڕۆژی 6-11-2021 شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆڕسكیلێكی دا و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكەی برینداركرد و هەڵات، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، ك ، ق لەدایكبووی 1982) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کردووە چـ.ـەک دروستبکەن

بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل کردووە، هاوکاربن لە دروستکردنی چـ.ـەک…
Total
0
Share