قوباد تاڵە‌بانی: گرنگە كورد بە‌ یە‌كڕیزییەوە بە‌شداری گفتوگۆكانی بە‌غداد بێت

قوباد تاڵەبانی و شاندە بەریتانییەكە فۆتۆ: ئەژی عومەر

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ شاندێكی سەربازیی بەریتانی كۆبووەوە و سەبارەت بە دۆخی عێراق وتی، لە‌ ھە‌موو كات زیاتر پێویستە‌ پە‌ناببرێتە‌بە‌ر گفتوگۆ بۆ چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌كان و ڕاشیگەیاند، گرنگە كورد بە‌ یە‌كڕیزییەوە بە‌شداری گفتوگۆكانی بە‌غداد بێت.

قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە هەولێر لە‌گە‌ڵ شاندێكی سە‌ربازیی بە‌ریتانی بە‌سە‌رۆكایە‌‌تیی مارشاڵ سامی سیمپسن گە‌ورە‌ ڕاوێژكاری سە‌ربازیی حكومە‌تی بە‌ریتانیا بۆ کاروبارى خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا كۆبووەوە.

دەربارەی ڕە‌وشی ھە‌نووكە‌یی عێراق قوباد تاڵەبانی، جەختی لەوە کردەوە کە‌ لە‌ ھە‌موو كات زیاتر پێویستە‌ پە‌نا ببرێتە‌بە‌ر گفتوگۆ بۆ چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌كان، بە‌تایبە‌ت ئە‌و گرفتانە‌ی لە‌ دە‌رئە‌نجامی ھە‌ڵبژاردنە‌كانە‌وە‌ لە‌نێوان لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانە‌وە‌ سە‌ریانھە‌ڵداوە‌.

هاوكات هەردوولا ئیدانەى ئەو هێرشەیان کرد کە کرایەسەر ماڵى مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و دووپاتیانکردەوە کە پێویستە ئارامی و سەقامگیری بۆ ئەم وڵاتە دەستەبەربکرێت و کاربکرێت بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، لە تەوەرێكی دیكەدا جێگری سە‌رۆك وە‌زیران ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا، گرنگە‌ كورد یە‌كدە‌نگ و یە‌كڕیز بێت بە‌تایبە‌ت لە‌ئێستادا کە قۆناغی دە‌ستپێكردنی گفتوگۆكانە‌ لە‌ بە‌غداد، ئە‌وە‌ش لە‌پێناو باشتر دە‌ستە‌بە‌ركردنی مافە‌كانی گە‌لی كوردستان دا.

لە‌بارە‌ی چاكسازییە‌كانی وە‌زارە‌تی كاروباری پێشمە‌رگە‌وە‌، قوباد تاڵە‌بانی وتی، “قۆناغی زۆر باشمان بڕیوە‌ و بە‌ردە‌وامیش بە‌و پرۆسە‌یە‌ دە‌درێت”. لە‌وبارە‌یە‌وە‌ ستایشی ھێزە‌كانی ھاوپە‌یمانان و بە‌ریتانیاشی بە‌تایبەت كرد.

شاندە سە‌ربازییە‌كە‌ی بە‌ریتانیا ئامادە‌یی دە‌ربڕی بۆ ھە‌ماھە‌نگیی زیاتر و بەردەوامی لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی چاکسازی، ڕاشیگەیاند دەبێت هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ناکۆکییەکانیان وەلابنێن و گفتوگۆ و دانوستاندن بکەنە بنەماى کارکردن لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەدا.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌ و كونسوڵی بە‌ریتانیا بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات، بەرپرسێكی یەكێتییەكە ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
زیاتر ببینە

سەمیر هەورامی: یەكێتی لە دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێدا گۆڕانكاریی لە داواكارییەكانی دەكات

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دانوستانەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێدا گۆڕانكاریی لە داواكارییەكانی دەكات و وردەكارییەكەی دەخرێتەڕوو. سەمیر هەورامی، وتەبێژی…
Total
0
Share