شۆفێری ئەو تانكەی لە بەغداد نمایشی كرد لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد ڕایگەیاند، لێپرسینەوە لە شۆفێری ئەو تانكە دەكەن كە شەوی ڕابردوو لە شەقامەكانی بەغداد نمایشی بە تانكەكە دەكرد.

فەریق ڕوكن ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر شۆفێری ئەو تانكە سەربازییە دروستكردووە كە لە كاتی بڵاوەپێكردنی هێزە ئەمنییەكان و ئەركدا لە شەقامەكانی بەغداد نمایشی بە تانكەكە كردووە.

باسی لەوەشكردووە، ئەندامانی سوپای عێراق لە بەرزترین ئاستدا پابەندبوونی سەربازییان هەیە و سەرپێچی سەربازێكیش نموونەی هەموو سەربازانی دیكە ناكات.

ڤیدیۆیی نمایشی سەربازەكە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و کەمێک لەمەوبەر، راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا…
Total
0
Share