تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەتسئەپ خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێی تاقیكردەوە كە بەکارهێنانی دەتوانێت بۆ ماوەی 14 ڕۆژ خزمه‌تگوزارییه‌کانی بەكاربهێنێت به‌بێ بونی ئینته‌رنێت.
ماڵپەڕی “gsmarena”ی تایبەت بە بواری تەکنەلۆژیا بڵاویكردەوە، لە ئاپە نوێیەكەی وەتسئەپدا به كارهێنەرانی ئاپڵیكه‌یشنەكە ده‌توانن سود لە خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ وه‌ربگرن، بەناردنی نامە و پەیوەندیی بەبێ به‌كارهێنانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت.
ڕوونیشیكردووەتەوە، كۆمپانیای مێتا ماوەی چه‌ند مانگێكە كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە دەكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی بتوانن به‌كاری بهێنن.
هەر بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە، به‌كارهێنه‌رانی وەتسئەپ ده‌توانن سود له‌و خزمه‌تگوزارییه وه‌ربگرن، به‌مه‌رجێك ئامێره‌كانیان ڤێرژنی نوێی وەتسئاپی لەسەربێت.