پەیامی سەرۆكایەتیی یەكێتی بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بڵاوكردەوە و دەڵێت، “با ئاكاره‌‌ به‌رزه‌كانی ئه‌م زاته‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان، بكه‌ین به‌ ڕێنیشانده‌ر.”

لە پەیامەكەیدا سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندووە، “له‌سایه‌ی پێشه‌وایه‌كی وا مه‌زندا، نابێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان ببنه‌ ڕێنیشانده‌رمان.”
سەرۆكایەتیی یەكێتی جەختیكردووەتەوە كە “نابێت ئازادیی راده‌ربڕین بێ باك بێت له‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان بخاته‌ به‌ر مه‌ترسی.” داواشدەكات وانه‌ لەم یادە وه‌ربگیرێت و به‌هاكانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كتر قبووڵكردن قووڵبكرێنه‌وه‌.
دەقی پەیامەكە:-
یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌ (دروودی خوای لێ بێت)، له‌ مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین. هاوكات له‌ نیگه‌رانیی ئه‌م رۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تێ ده‌گه‌ین. له‌سایه‌ی پێشه‌وایه‌كی وا مه‌زندا، نابێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ببنه‌ رێنیشانده‌رمان. هه‌روه‌ك نابێت ئازادیی راده‌ربڕین بێ باك بێت له‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان بخاته‌ به‌ر مه‌ترسی. نابێت به‌ناوی پارێزگاریكردن له‌ سێمبوله‌كان، ده‌ست ببرێت بۆ ئاشته‌وایی نێوان كولتور و دین و شارستانییه‌كان. با پێكه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ لێبورده‌یی بچه‌سپێنین و راستگۆیانه‌، ئاكاره‌‌ به‌رزه‌كانی ئه‌م زاته‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان، بكه‌ین به‌ رێنیشانده‌ر و، لەپێناو رەخساندنی زەمینەیه‌كی لەبارتر بۆ ژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان، له‌م یاده‌دا، وانه‌ی لێ وه‌ربگرین و به‌هاكانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كتر قبووڵكردن له‌ناو گه‌له‌كه‌مان، قووڵبكه‌ینه‌وه‌.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی پێشتر

ئابوریی عێراق هەڕەشەیە بۆسەر ڕێککەوتنی ئۆپیک+

بابەتی دواتر

‘داعش لە سێگردکان’ـە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وته‌بێژى یه‌كێتى بۆ پارتى: بەرهەم ساڵح بە ڕەزامەندیی زۆر لایەنی كوردستانی و ‏عێراقی كاندیدكراوەتەوە

وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت، پێشوەخت پارتی ‏دوور لە یەكڕیزیی كوردستانی، لەگەڵ چەند لایەنێك…
Total
0
Share