بەهۆی فەلافلەوە زیاتر لە 200 كەس ژەهراوی بوون

بەهۆی خواردنی لەفەی فەلافلەوە لە دووكانێكی پارێزگای میسان لە باشووری عێراق زیاتر لە 200 كەس ژەهراوی بوون و یەكێكیشیان گیانی لەدەستدا.

ژەهراویبوونەكەی ئەو كەسانە شەوی ڕابردوو بووە و تەندروستیی پارێزگاكە سەرەڕای داخڵكردنی توشبووان لە نەخۆشخانەكاندا، ڕێوشوێنی تەندروستیی و كارگێڕی گرتووەتەبەر.

لای خۆیەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لیژنەیەكی بۆ چاودێری حاڵەتی توشبووان پێكهێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی میسان دەڵێت، ئەنجامی پشكنینەكانیان بۆ خواردنەكانی دووكانەكە لەماوەیەكی كورتی داهاتوودا دەردەكەوێت، پشكنینیش بۆ خواردنەوە و بابەتەكانی دیكە پێویستی بە كاتی زیاترە.

بەپێی میدیا عێراقییەكان ئەو كەسەی دەوترێت بەهۆی خواردنەكەوە گیانی لەدەستداوە گەنجێكی تەمەن 33 ساڵە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share