قائیمقامی هەولێر: لافاو بەشێک لە شاری زێڕینی بردبوو خاوەنی پڕۆژەکە لەوێ نەبوو

قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، دوێنێ لەکاتی دروستبوونی لافاودا، ئاو بەشێک لە شاری زێڕینی بردبوو، کەچی خاوەنەکەی لەوێ ئامادە نەبوو، بۆیە لیژنە بۆ دەستنیشانکردنی کەمتەرخەمیی خاوەنی پڕۆژەكە دروستکراوە.

دوێنێ لەکاتی دروستبوونی لافاودا لە شاری هەولێر، هەردوو گوندی زێڕین و کۆری وەک دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون، زیانیان پێگەیشت، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین گەڕەکی دیکەی هەولێر لە لافاوەکەدا زیانیان پێگەیشتووە.

نەبەزعەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سێ لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانی لافاوەکەی هەولێر پێكهێنراون، یەکێک لە لیژنەکانیش بۆ دەستنیشانکردنی کەمتەرخەمیی خاوەنی پڕۆژەکان پێكهێنراوە و دواتر ئەنجامەکەی بە هاوڵاتییان ڕادەگەیەندرێت”.

قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕاشیگەیاند، “یەکێکی دیکە لە لیژنەکان بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکان پێكهێنراوە، کە ئایا هاوڵاتییانی زیانپێگەیشتوو، چەند زەرەریان کردووە و لەکوێ زیانەکان زۆرتر بوون؟”.

بە وتەی نەبەزعەبدولحەمید، لیژنەیەکی دیکە بۆ چارەسەری خێرا دروستکراوە، کە ئایا ئەگەر حاڵەتێکی ئاوا ڕووبداتەوە چۆن زیان بە هاوڵاتییان نەگات؟”.

دوێنێ شەممە، لە چەند کاتژمێرێکدا نزیکەی 50 ملم باران لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری باری و ئەو ڕێژەیە بووەهۆی دروستبوونی لافاو، لافاوەکەش زیانی بە چەند گەڕەکێک و هەردوو گوندی “کۆری و زێڕین” گەیاند، دواتر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی پڕۆژەی گوندی زێڕین دەرچوو و دەستگیركرا.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بە حەوت پێکراو و دوو گومانلێکراوەوە یاریدەکات

بابەتی دواتر

خواردنی مریشک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share