كازمی فەرمانیكرد لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی شارەبان بكرێت

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیر لە ڕووداوەكانی شارەبان بكرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە و وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ لەگەڵ وەزیری كۆچ و كۆچبەران و ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی و سەرۆك ئەركانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكاندا سەردانی شارەبانی كردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، وەزیری ناوخۆ لە سەردانەكەدا ڕایگەیاندووە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران فەرمانیكردووە لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیر لە ڕووداوەكانی شارەبان بكرێت.

وەزیری ناوخۆی عێراق جەختیكردووەتەوە كە تاوانەكە تێناپەڕێت و تاوانباران بەتوندی سزادەدرێن.

پێرێ شەو چەكدارانی داعش هێرشیان كردەسەر گوندی ڕەشاد-ی سەر بە قەزای شارەبان، 12 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

لە پەرچەكرداری ئەو ڕووداوەدا، دوێنێ دانیشتووانی گوندی ڕەشاد هێرشیان كردەسەر گوندی “نهر الامام” و چەند خانوویەكیان سووتاند و ژمارەیەك كەس كوژران.

بابەتی پێشتر

ئیمارات: غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردەی دەرەوە دەكەین

بابەتی دواتر

بایدن ئەمڕۆ دەگاتە ئەوروپا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەموون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان گۆڕانكاری تێدا كراوە و باشتربووە و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دەڵێت، “كارتی ئەلیكترۆنی…
Total
0
Share