وەزیری دارایی هۆکاری دواکەوتنی مووچەی بەشێک لە فەرمانگەکان ئاشكرادەكات

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ناتوانرێت باجی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کۆبکرێتەوە و کێشەی نەبوونی نەختینەی دروستکردووە، ئەمەش بووەتەهۆی دواکەوتنی دابەشكردنی مووچەی بەشێک لە فەرمانگەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج و خانووبەرەی میریی سلێمانی و هەڵەبجە کۆبووەوە و گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی کۆکردنەوەی داهاتی باج لە سنوورەکە کرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، وەزیری دارایی هۆکاری دواکەوتنی مووچەی بەشێک لە فەرمانگەکانی بۆ گرفت لە کۆکردنەوەی داهاتی باجی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین گەڕاندووەتەوە.

وەزیری دارایی و كەمال تەیب بەڕێوبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری جەختیانکردەوە، هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە خۆی لە باجدان بدزێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا میکانیزمی نوێ بۆ كۆكردنەوەی باج و داهات باسکراوە تاوەکو گیروگرفتی کۆکردنەوەی باج لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەربکرێت و كێشەی سیولە نەمێنێت.

بابەتی پێشتر

گەشتی ئاسمانی لەنێوان تەلئەڤیڤ و ڕیاز ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

مارسێلۆ کۆتا وەڵامی خۆی بە ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share