حکومەتی هەرێم بڕی نەوتی دیاریکراو بۆ پارێزگاکان ئاشكرا دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگای وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بڕی 100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکان دابینکردووە و زۆرترین بڕیش بۆ پارێزگای هەولێرە کە زیاترە لە چوار ملیۆن لیتر.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، “وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆهەر خێزانێک، 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 55 هەزار دینار دابیندەکات”.

بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەرەتا لە قۆناغی یەکەمدا بڕی 10ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابینکراوە، کە لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپیدەکات و بڕیارە لەو بڕەش (چوار ملیۆن و 329 هەزار لیتر بۆ هەولێر) و (دوو ملیۆن و 478 هەزار لیتر بۆ سلێمانی) و (سێ ملیۆن و 429 هەزار لیتر بۆ پارێزگای دهۆک) دابینبکرێت.

حکومەتی هەرێم دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا بە سێ قۆناغ دیاریکردووە و سەرەتا ناوچە شاخاوییەکان نەوت وەردەگرن و دواتر دەوروبەری شارەکان و دواریش سەنتەری شارەکان.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکردبوو، لە ڕۆژی یەکشەممە 24ی مانگ، دەستبەدابەشكردنی نەوتی سپی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

دەنگەکانی وێستگەیەک لە هەولێر دەژمێردرێنەوە

بابەتی دواتر

ئەو نهێنیانەی سەبارەت بە سروشت نەمانزانیوە!

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share