سەرەڕای قەدەغەكردن، لە زاخۆوە دەیان بارهەڵگر هەنار هاوردەكراون

سەرەڕای قەدەغەكردنی هێنانی و هاوكات لەگەڵ فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، لە زاخۆوە زیاتر لە 20 بارهەڵگر هەنار هێنراوەتە هەرێمی كوردستان.

عەبدولستار مەجید سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، “لە ڕێگەی بەدواداچوونێکەوە دڵنیابووینەوە لە هێنانی هەنار لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا بە بڕیاری حکومەت و وەزارەتی کشتوکاڵ، تا ناوەڕاستی مانگی 12 هاوردەی هەنار قەدەغەکراوە”.

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان ئاشكرایكردووە، زیاتر لە 20 بارهەڵگر هەنار لە زاخۆوە داخڵبووە و گەیشتووەتە عەلوەی سلێمانی، تەنانەت دەڵێت، “ژمارەی بارهەڵگرەکانیشمان لەلایە”.

هێنانی ئەو بارە هەنارانە لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژی ڕابردوو لە هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوەچوو، هەروەها لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان وەرزی پێگەیشتنی هەناری ناوخۆیە.

بابەتی پێشتر

بۆ یەکەمجار گورچیلەی ئاژەڵ بۆ مرۆڤ دانرا و سەركەوتوو بوو

بابەتی دواتر

لێدوانێكی پێچەوانە لە مباپێ-وە لەبارەی ڕۆناڵدۆ و مێسی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێكی دیكە لە ئاكرێ خنكا

گەنجێكی دیكە لەناو گۆمێكی ئاودا لە ئاكرێ خنكا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، هاوڵاتییەك بەناوی (ئەزوەر كەمال تەها)…
Total
0
Share