ڕێواز فایەق: سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی كوردستان لە بەردەم مەترسیدایە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەقامگیریی سیاسی لە هەرێم لە بەردەم مەترسیدایە و دەشڵێت، ئەمڕۆ “دوو سێ شەڕ” لەنێو پەرلەمانتاراندا ڕوویداوە.

 

ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تشرینی یەكەم دوابەدوای كۆتایی هاتنی دانیشتنی پەرلەمان لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، هەندێكجار ئەگەر لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كەسێك ڕانەگرم كێشەی وەك ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات.

ڕێواز فایەق وتیشی، “زۆربەی ئەو حاڵەتانەی ناچاردەبم گلەیی ئەندامانی پەرلەمان بێتە سەر خۆم لەبەرئەوەیە كە كێشە لەنێوان ئەندامانی پەرلەماندا ڕوونەدات”.

ئەوەشی ئاشكراكرد كە “ئەمڕۆ دوو سێ شەڕ ڕوویداوە” و وتی، “گەر لێگەڕێم هەندێك پەرلەمانتار بە ئارەزووی خۆی چی ئەوێت بیڵێت ئەبێتە شەڕ”.

دەربارەی شەڕە دەبەكەی دانیشتنی ئەمڕۆ و هۆكاری پچڕاندنی پەخشی ڕاستەخۆ سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند، “خەڵك نائارامە و سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی كوردستان لە بەردەم مەترسیدایە و ئێمە هەموومان ئەو ڕاستییە دەبێت بزانین”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئێمە نامانەوێت پەرلەمانی كوردستان ببێتە هۆكارێكی تر و ڕەگەزێكی تری نائارامی بۆ شەقام و بۆ خەڵكی كوردستان”.

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ئەنجامدا كە یەكێك لە بڕگەكانی تایبەت بوو بە پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی.

پرساندنەكە بە غیابی و بە خوێندنەوەی دەقی وەڵامی بەرپرسانی حكومەت و تاوتوێكردنی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بەڕێوەچوو، ئامادەنەبوونی بەرپرسانی حكومیش گلەیی و گازندەی بەشێك لە پەرلەمانتارانی لێكەوتەوە.

بابەتی پێشتر

ئێران هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی قەرەباغ دەدات

بابەتی دواتر

قۆناغی دووه‌می هاوكارییه‌ سه‌ربازی و لۆجیستییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌

وەزیری پێشمەرگە داوادەكات دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌. شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئەمڕۆ سێشەممە 23ی…
Total
0
Share